٢٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ٠٩:٣٨
٢٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا/ ١٢٠ قوربانی کۆرۆنا و دۆخی سوور لە ٦ پارێزگا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ناسینی ٢٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە ئاستی وڵاتدا هەواڵی دا و وتی: بە داخەوە ڕێژەی کۆچکردووانی ئەو نەخۆشییە لە ئێراندا گەیشتۆتە ٩٣٩٢ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەوڕۆ (۲٧ی جۆزەردان) دوو هەزار و ٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران ناسراوەتەوە، وتی: لەو ڕێژەیە ٩٨٦ کەسیان خەوێندراون.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە گیان لە دەستدانی ١٢٠ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا کرد و وتیشی: بە گشتی ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتۆتە ٩ هەزار و ٣٩٢ کەس و بەختەوەرانە تا ئێستا ۱۵٩هەزار و ١٩٢ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵ.

زیادیشی کرد: تا ئێستا لە سەر یەک ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٧١٨ کەس تاقیکاری کۆرۆنایی ئەنجام دراوە و ٢ هەزار و ٨٣٣ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆناییش لە دۆخێکی نالەبار و ناجێگردا لە بەشی تایبەتی و ئای سی یوو ڕاگیراون.

لاری جەختیشی کرد: پارێزگاکانی خوزستان، هورموزگان، کوردستان، بووشێهر، ئازەربایجانی رۆژئاوا و ئێرانشاری سیستان و بەلووچستان لە دۆخی سووردان.